زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

زانکۆی گەرمیان و زانکۆی ڕۆژئاڤا یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

2026-03-17

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە زانستییەکان، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ زانکۆی ڕۆژئاڤا واژۆ کرا.

ڕۆژی سێشەممە (١٧ی ئازاری ٢٠٢٦)، (پ.د. ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی ڕۆژئاڤا واژۆ کرد کە ئامانج لێی دروستکردنی چوارچێوەیەکی تۆکمەیە بۆ هەماهەنگی ئەکادیمی و ئاڵوگۆڕی کولتووری لە نێوان هەردوو لادا.

ئەم یاداشتە لەسەر بنەمای پابەندیی هاوبەش بۆ پێشخستنی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داڕێژراوە و جەخت لەسەر پاراستن و گەشەپێدانی زمان و ئەدەب و کولتووری کوردی دەکاتەوە.

بەپێی بەندەکانی یاداشتنامەکە، هەردوو زانکۆ کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی دەسپێشخەرییە زانستییەکان لە ڕێگەی ڕێکخستنی وۆرکشۆپ، سیمینار و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی، هاوکات هاندانی مامۆستایان و توێژەران بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی و سەرچاوە فێرکارییەکان.

زانکۆی ڕۆژئاڤا کە بنکەکەی لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستانە، لە ساڵی (٢٠١٦) لەلایەن ئیدارەی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دامەزراوە.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026