زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

کتێبخانەی کۆچکردوو م.ئیسماعیل پێشکەش بە زانکۆی گەرمیان کرا

2025-07-28

ڕۆژی چوارشەممە (٩ـی تەمموزی ٢٠٢٥)، بە ئامادەبوونی (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.محەمەد ئیبراهیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، مەراسیمی بەخشینی کتێبخانەی خوالێخۆشبوو (م.ئیسماعیل محەمەد ڕەشید) بە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی گەرمیان ڕێکخرا.

لە مەراسیمەکەدا، کە لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی بە ئامادەبوونی خانەوادەی کۆچکردوو و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی گەرمیان بەڕێوەچوو، کتێبخانەکەی (م.ئیسماعیل) کە سەدان کتێبی بەسود و زانستیی لەخۆگرتووە، لەلایەن خانەوادەکەیەوە پێشکەش بە کتێبخانەی ناوەندنی زانکۆی گەرمیان کرا.

لە وتەیەکەدا، (م.ئاسۆ نەریمان سوبحان) بەڕێوەبەری کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ سوپاسی خێزان و کەسوکاری کۆچکردوو کرد و ئاشکراشیکرد، بە هەوڵی سەرۆکایەتی زانکۆ توانراوە لە چەند مانگی ڕابردوودا زیاتر لە سێ هەزار کتێب بۆ کتێبخانەی ناوەندی دابین بکەن.

هاوکات (هێڤار ئیسماعیل) کوڕی مامۆستای کۆچکردوو وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی: بۆ سودگەیاندن بە ڕەوتی زانست و خزمەتکردنی خوێندکاران و ئەکادیمییان، بە پێویستمان زانیوە کتێبخانەکە پێشکەش بە زانکۆی گەرمیان بکەین.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا و لەبەرامبەر بەخشینی کتێبخانەکەیان بە زانکۆی گەرمیان، خەڵاتی ڕێزلێنانی زانکۆ لەلایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پێشکەش بە خانەوادەی (م.ئیسماعیل محەمەد ڕەشید) کرا.

خوالێخۆشبوو (م.ئیسماعیل) مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و دامەزرێنەری پەیمانگای تەکنیکی کەلار بوو،بەدرێژایی چەندین ساڵ خزمەتی بە ڕەوتی زانست و زانیاری و پێگەیاندنی چەندین نەوە لەناوچەکە کردووە و لە ساڵی (٢٠٢٤) کۆچی دوایی کرد.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025