لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ کرانەوە بەڕووی زانکۆ جیهانییەکان و بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆ، زانکۆی گەرمیان پڕۆژەیەکی نوێی ئاڵوگۆڕی زانستی و ئەکادیمی بۆ خوێندکاران ڕادەگەیەنێت.
ئەم دەرفەتە لە ئەنجامی هەماهەنگی و کارکردنی سەرکەوتووانەی زانکۆی گەرمیانە لەگەڵ ڕێکخراوی (Unimed)ی ئەوروپی، کە تایبەتە بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆکانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.
لە ڕێگەی ئەم پڕۆگرامەوە، خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان دەتوانن بەشداری لە کۆرسێکی زانستی تایبەت بکەن لە زانکۆی کالیبرێ (University of Calabria) - وڵاتی ئیتاڵیا بۆ ساڵی خوێندن (٢٠٢٦-٢٠٢٧)، ماوەی کۆرسەکەش (٣) سێ هەفتە دەخایەنێت.
ئەم هەوڵەی زانکۆی گەرمیان وەک بەشێک لە ستراتیژیەتی بەدەستهێنانی پێگەی نێودەوڵەتی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونی ئەکادیمی دادەنرێت، کە ئامانج لێی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکاران و ئاشناکردنیانە بە سیستەمی خوێندنی ئەوروپی.
خوێندکارانی ئارەزوومەند دەتوانن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و پڕکردنەوەی فۆرمی داواکاری، سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
تێبینی: ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٥/٦) کۆتا وادەیە بۆ پێشکەشکردن
