زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

زانکۆی گەرمیان بەشدارە لە داڕشتنەوەی دیزاینی نوێی کۆڕنیشی کەلار

2026-04-29

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە دیوانی سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار بەئامادەبونی (پ.ی.د.غازی بەهرۆز جمعە) نوێنەری زانکۆی گەرمیان لە لیژنەی چارەسەر و دیزاینی نوێی کۆڕنیشی سەر ڕوباری سیروان، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

ئەرکی لیژنەکە، دوبارە دیزاینکردنەوە و هەڵسەنگاندن و سەرلەنوێ دروستکردنی کۆرنیشی سەر روباری سیروانە لە شاری کەلار، بەشێوەیەکی مۆدێرن و تۆکمە و گونجاو کە لەگەڵ بارودۆخی ڕوبارەکەدا بگونجێت.

لەماوەی ڕابردوودا بەشێک لە کۆڕنیشی کەلار بەهۆی زۆربوونی ڕێژەی ئاوی سیروانەوە داڕوخا، دواتر لەسەر ڕاسپاردەی (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بە بڕیاری بۆردی وەبەرهێنانی ئیدارەی گەرمیان، لیژنەیەک لە نوێنەرایەتی یەکە ئیدارییە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە بۆ دیزاینکردنی کۆڕنیشی کەلار لە هەر شەش زۆنەکەدا پێکهێنرا و ئەمڕۆش یەکەم کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026