ڕۆژانی (٢٢-٢٤ی تەمموزی ٢٠٢٥) هاکاسۆنی پرۆگرامی (بەیەکەوە بۆ بنیادنانی شارەکەم) بە ئامادەبوونی کۆمپانیای (ویدوو - WeDo) و ستافی سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی گەرمیان و بەشداربووانی پرۆگرامەکە لە ئۆفیسی بەڕێوەبەرایەتی سەنتەر بەڕێوەچوو.
ئامانجی پرۆگرامەکە پشتگیریکردن و ڕاهێنانی خوێندکارانی زانکۆیە بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە لە ڕێگەی پرۆژەی کارسازیەوە.
پرۆگرامەکە بریتییە لە پێشبڕکێیەکی بیرۆکەی کارسازی لە نێوان خوێندکارانی پێنج زانکۆی هەرێمی کوردستان کە ئەوانیش بریتیین لە (زانکۆی گەرمیان، زانکۆی هەڵەبجە، زانکۆی زاخۆ، زانکۆی کۆیە و زانکۆی ڕاپەڕین).
لە هەنگاوی داهاتوودا، گروپە بەشداربووەکانی زانکۆی گەرمیان لە مەراسیمێکدا بیرۆکەکانیان دەخەنەڕوو و دواتر گروپی براوە ڕادەگەیەنرێت.
پرۆگرامەکە هانی خوێندکاران دەدات بیرۆکە کارسازیەکانیان بخەنەڕوو لە کۆتاییدا باشترین پرۆژە هەڵدەبژێردرێت و لەلایەن کۆمپانیای ویدوو و وڵاتی هۆڵەنداوە پشتگیری دەکرێت.