زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

کۆگای گەنجینەی زانکۆی گەرمیان کرایەوە

2025-07-07

ڕۆژی دووشەممە (٧ـی تەمموزی ٢٠٢٥)، بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە ڕاگری کۆلێجەکان و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایتییەکانی زانکۆ و فەرمانبەران، پرۆژەی کۆگای گەنجینەی زانکۆی گەرمیان لەلایەن سەرۆکی زانکۆوە کرایەوە.

لەگەڵ دەستبەکاربوونی (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) وەک سەرۆکی زانکۆ، هەوڵەکانی چڕکردەوە بۆ بەگەڕخستنەوەی پرۆژە ڕاگیراوەکانی زانکۆی گەرمیان و لەو نێوەندەشدا پرۆژەی دروستکردنی کۆگای گەنجینەی زانکۆ کە ماوەی (١١) ساڵ کارکردن تێیدا ڕاگیرابوو، لە ڕێکەوتی (١٠ـی ئایاری ٢٠٢٥) کارکردن تێیدا دەستیپێکردەوە و لەماوەی کەمتر لە دوو مانگدا توانرا پرۆژەکە تەواو بکرێت.

دروستکردنی کۆگای گەنجینەی زانکۆی گەرمیان بەتێچووی (٩٩) ملیۆن دینار بە ڕووبەری (١٠٠٠) مەتر دووجا، لەلایەن بەشی ئەندازە و پرۆژەکانی زانکۆوە سەرپەرشتی و جێبەجێکراوە

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا، کارکردن لە دروستکردنی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ دەستپێبکاتەوە، کە ماوەی زیاتر لە (١٠) ساڵە کارکردن تێیدا ڕاگیراوە.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025