لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە (٢٧ و ٢٨ـی ئایاری ٢٠٢٥) پێنجەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی زانکۆی گەرمیان بە ناونیشانی: بوژاندنەوەی گەوهەرە مێژوویی و کولتورییەکان لەپێناو پەرەپێدانی داینەمیکی و بەردەوامی گەشتوگوزاریدا” لە کەمپی زانکۆی گەرمیان بەڕێوەچوو، کە بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی بۆڵۆنیای وڵاتی ئیتاڵیا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپوری گەرمیان ڕێکخرابوو.
لە کۆنفرانسەکەدا (٧٤) توێژەر لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم و عێراق، بە (٣٣) توێژینەوەی زانستی لە (١٤) زانکۆ و دامەزراوەی ئەکادیمی، بەشداربوون، کە لەماوەی دوو ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا لەچوارچێوەی (١١) پانێڵ پێشکەش کران.
لەکۆتاییشدا، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و یاریدەدەرانی سەرۆکی سانکۆ و نوێنەرت زانکۆی بۆڵۆنیا و بەرپرسانی گەشتوگوزار و شوێنەوار، ڕاسپاردەکانی کۆنفرانس لەلایەن (م.مەبەست عەلی محەمەد) ئەندامی لیژنەی زانستیی کۆنفرانسەوە خوێنرایەوە و دواتر ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت، بە ئامانجی پاراستن و گرنگیدان بە شوێنە شوێنەواری و کەلتوورییەکان و بوژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستاندا.