ڕۆژی دووشەممە (١٣ی تەموزی ٢٠٢٦)، (پ.د..ئاراس فەریق زەینڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، پێشوازی لە مامۆستایانی ناوەندی پەروەردەی پێشوەختەی کەلار بۆ منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەت کرد.
لەو دیدارەدا، ناوەندەکە بە مەبەستی ڕێزلێنان و بەرزنرخاندنی ڕۆڵی سەرۆکی زانکۆ لە کردنەوەی بەشی پەروەردەی تایبەت لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت، خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەش (پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ) کرد.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، وەفدی میوان داواکارییەکی فەرمییان پێشکەش بە سەرۆکی زانکۆ کرد،بەمەبەستی خوێندنی وانەی پەروەردەی تایبەت لە سەرجەم بەشەکانی کۆلێجی پەروەردە و کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتدا.
لەلای خۆیەوە، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ خەڵاتەکە، جەختی لەسەر گرنگیی ئەم داواکارییە کردەوە.
ئاماژەی بەوەشدا کە وەک سەرۆکایەتی زانکۆ، بە گرنگییەوە لەم پێشنیارە دەڕوانن و لە چوارچێوەی ڕێکارە ئەکادیمییەکاندا داواکارییەکەیان ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکەن.
