زانــكۆی گـەرمیـان ئـاگـاداری گـشت بەڵێندەران و هاوڵاتیان دەكاتەوە كە زانكـۆكەمان هـەڵـدەسێت بـە فرۆشتنی ژمارەیەك كەلوپەلی بەكارهێنراو لــە ڕێـگـەی زیادكردنی ئاشكراوە، لیستی زیادكردنەكە كراوە دەبێت تا ڕۆژى یەکشەمە(٢٦/٧/٢٠٢٦) هەمان ڕۆژ كاتژمێر(١٠:٣٠) پێش نیوەرۆ لە کەمپی زانکۆی گەرمیان لە كەلار بەردەسور /بینای کۆلێجی زانست زیادكردنەكە ئەنجامدەدرێت.
هـەر كـەس ئـارەزووی بەشداریكردنی هـەیـە بـا لــە كــات و شــوێنی دیاریكـراو ئامادەبێـت بـۆ زانــیاری زیاتر و بە مەبەستی وەرگرتنی لیستی كەل وپەلەكان كە بەبێ بەرامبەرە سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی گەرمیان / بەشی یاسایی بكات.
تێبینی:
١.بەشداربوو دەبێت بڕی(٤،٠٠٠،٠٠٠) و چوار ملیۆن دینار وەك بارمتەی سەرەتایی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
٢.کرێی خزمەتگوزاری بەڕێژەی لە (٢٪) بڕی بەرامبەرەکان لە کڕیاڕ وەردەگیرێت.
٣.ئەگەر ڕۆژی زیادكردنەكە پشووی فەرمی بوو یەكەم ڕۆژی دوای تەواوبونی پشوەكە زیادكردنەكە ئەنجامدەدرێت.
