ڕۆژی یەکشەممە (٢٧ـی نیسانی ٢٠٢٥)، بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان، وۆرکشۆپێکی زانستی لەبارەی کاریگەرییەکانی گۆڕانکاریی کەشوهەوا لەسەر ناوچەی گەرمیان ڕێکخست.
لە وۆرکشۆپەکەدا، کە لە هۆڵی (شێرکۆ بێکەس) بەڕێوەچوو، هەریەک لە (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.عەبدولمتەلب ڕەفعەت) و (د.دڵپاک ئەحمەد) مامۆستایان لە زانکۆی گەرمیان و (ئازاد ئەحمەد) چالاکوانی ژینگەیی، لە سێ ڕەهەندی جیاوازە باسیان لە کاریگەریی کەمبوونەوەی ئاو و باران و زیادبوونی گازە زیانبەخشەکان لەسەر خاک و مرۆڤ و زیندەوەران لە ناوچەکە و گەرمیان بە تایبەتی کرد.
