بەشی چالاکیی وەرزشی و هونەریی زانکۆی گەرمیان، خولێکی تۆپی پێی فوتساڵی بۆ خوێندکارانی کۆلێج و بەشە سەربەخۆکانی زانکۆ کردەوە و ڕۆژی دووشەممە (١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥) یەکەم یاری خولەکە ئەنجامدرا.
خولەکە لەلایەن بەشی چالاکیی وەرزشی و هونەرییەوە سەرپەرشتی دەکرێت و سەرجەم کۆلێج و بەشە سەربەخۆکانی زانکۆی گەرمیان تێیدا بەشدارن.
لە یەکەم یاریشدا، خوێندکاتانی کۆلێجی زانست و بەشی پەرەپێدان و پلاندانانی شار ڕووبەڕووی یەک بوونەوە.
