لەپێناو بوژاندنەوەی کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵدا، زانکۆی گەرمیان وەک ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی زانستی و نیشتمانی، لەسەر ڕاسپادەی (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆ، زیاتر لە (٥٠٠) کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ دەکات.
ئەم هەنگاوە نیشانەی ئەوەیە کە زانکۆکان تەنها شوێنی فێربوون نین، بەڵکو پشتیوانی کۆمەڵگا و هاوبەشی هەموو هەوڵێکن کە زانست و ڕۆشنبیری بپارێزێت، کتێبخانەکان دڵی شار و کۆمەڵگان، نوێکردنەوەی ئەم گەنجینەیە ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆییە لەسەر هەمووان.
هیوادارین بتوانین کەلێنێک لەو زیانە پڕ بکەینەوە کە بەر کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ کەوتووە.
سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان
١٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
