ڕۆژی یەکشەممە (٢٩ی ئازاری ٢٠٢٦)، بە مەبەستی پەرەپێدانی ئاستی زانستی و دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت، کۆبوونەوەی لیژنەی هەڵسەنگاندنی تاقیگەکانی زانکۆ بە سەرپەرشتی (پ.ی.د.محەمەد ئیبراهیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی لیژنەکە بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی تیشک خرایەسەر ڕێوشوێنەکانی باشترکردنی کوالێتی تاقیگەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستی و سەلامەتی (Health and Safety).
لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ کرا لەسەر پەیڕەوکردنی ستانداردە جیهانییەکان و جێبەجێکردنی ستانداردەکانی ISO بۆ بەرزکردنەوەی متمانەی زانستی تاقیگەکان، هەروەها دیاریکردنی ئاستی مەترسی لە هەر تاقیگەیەک و دابینکردنی پێداویستییە تایبەتەکان بەپێی جۆری تاقیگە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، باس لە پەرەپێدانی سیستەمێکی ورد بۆ چاودێریکردنی بەردەوام و هەڵسەنگاندنی ئاستی کارایی تاقیگەکان کرا، هەروەها جەختکرایەوە لەسەر ئەنجامدانی خولی ڕاهێنان بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئامێرە پێشکەوتووەکان و ماددە کیمیایی و زانستییەکان.
