زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر جیابوونەوەی خێزان تاوتوێکرا

2025-12-15

سەنته‌ری ڕاوێژكاری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیی زانكۆی گه‌رمیان بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لەگەرمیان و بەشی یاسای زانکۆی گەرمیان، وۆرکشۆپێکی زانستی بەناونیشانی (تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر جیابوونەوەی خێزان) ئەنجامدا.

ڕۆژی دووشەممە (١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥) وۆرکشۆپەکە لە هۆڵی شێروانەی کۆلێجی زانست، لەچوارچێوەی هەڵمەتی شازدە ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ڕێخکرابوو، تێیدا ڕاگری کۆلێجی زانست و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ ئامادەبوون.

لەتەوەری یەکەمدا، (م.پشتیوان حمید) باسی لە (رواڵەتەکانی نەگونجاندن لە نێوان رێسا یاسایی و سزاییەکان لە یاسایی توندوتیژی خێزانی لەگەڵ بنەما بنەڕەتییەکانی یاسای تاوانکاری) کرد. دواتریش ( رائدی مافپه‌روه‌ر محمد علی) لە چوارچێوەی بابەتی (رێكاره‌كانی جوڵاندنی داوا له‌توندوتیژییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان گیروگرفته‌كانی) خستەبەرباس.

لە تەوەری کۆتاییدا وۆرکشۆپەکەدا کە لەلایەن (م.ی.ڕێکەوت رەئوف) بەڕێوەدەبرا، ( لێکەوتە دروونییه‌كانی توندوتیژی ده‌روونی له‌سه‌ر ژنان) لەلایەن (م.ی.بەیان حەمەتاهیر) بەڕێوەبەری سەنته‌ری ڕاوێژكاری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیی زانكۆی گه‌رمیان بۆ ئامادەبووان ڕوونکرایەوە.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025