ڕۆژی دووشەممە (١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥)، (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان/لقی گەرمیان.
شاندەکە پێکهاتبوو لە (مەلا ئیدریس ژاڵەیی) سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی ئایینی کودستان و ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی، بەمەبەستی دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ هەوڵەکانی (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) لە کردنەوەی بەشی (زانستە ئایینییەکان)، سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆیان کرد.
مەلا ئیدریس ژاڵەیی، ئامادەیی یەکێتییەکەیان بۆ هەماهەنگی و پشتیوانی زیاتری زانکۆی گەرمیان دەربڕی و دواتریش بڕوانامەی ڕێزلێنانی بە (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) بەخشی.
لە دیدارەکدا، سەرۆکی زانکۆ جەختی لەسەر بەردەوامی هەوڵ و هەنگاوە کارگێڕی و زانسییەکان کردەوە بە ئاراستەی بوژاندنەوەی زانکۆ و بەرەوپێشبردنی لایەنی زانستی و ئەکادیمی، بەجۆرێک خزمەتی زیاتر بە ناوچەی گەرمیان و کوردستان بکات.
وتیشی: لەمساڵی خوێندن حەوت بەشی زانستی نوێ کراونەتەوە و بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧)یش سێ بەشی زانستی دیکە دەکرێنەوە، کە لەبەرچاوگرتنی خواست و پێویستی گەرمیان کراونەتەوە، لە پلانماندایە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دوو کۆلێجی نوێ لە زانکۆی گەرمیان دابمەزرێنین.
