زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

زانکۆی گەرمیان یادی تاوانی ئەنفال دەکاتەوە

2025-04-13

لەدەستپێکی زنجیرە چالاکییەکانی زانکۆی گەرمیان تایبەت بە یادکردنەوەی (٣٧) ساڵەی تاوانی ئەنفال، ڕۆژی یەکشەممە (١٣ـی نیسانی ٢٠٢٥)، لە (هۆڵی شێرکۆ بێکەس)ی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت، چالاکییەک ئەنجامدرا.

لە چالاکییەکەدا کە (پرۆفیسۆر د.عزەدین جمعە دەرویش) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و ژمارەیەک لە ڕاگر و سەرۆکی بەشە زانستییەکان و مامۆستایان و خوێندکاران ئامادەبوون، بەهاوبەشی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری جینۆسایدی زانکۆی گەرمیان و بەشی باخچەی منداڵان لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت ڕێکخرا، تێیدا (٥) فیلمی سینەمایی کوردیی تایبەت بە ئەنفال نمایشکرا و دواتریش ناساندن بۆ دوو کتێب کرا.

کتێبی (نیشتمانی گوڵە گەنمەکان) لەلایەن نوسەری کتێبەکەوە (سەلام عەلی) و کتێبی (شانۆنامەی ئەنفال) لەلایەن وەرگێڕی کتێبەکە (یاسین قادر بەرزنجی)یەوە ناساندنیان بۆ کرا و پاشان بە دیاری بەسەر ئامادەبووان دابەشکرا و ڕێزلێنانی زانکۆی گەرمیانیش بە (سەلام عەلی و یاسین قادر بەرزنجی) بەخشرا.

هەر لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکاندا، کاتژمێر (١٠) سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە (١٥ـی نیسانی ٢٠٢٥)، دیداری ساڵانەی ئەنفال لە (هۆڵی شێروانە / کۆلێجی زانست) بەڕێوەدەچێت.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025