بەمەبەستی ڕێکخستنی پاڵەوانێتی وەرزشیی لە زانکۆکانی هەرێم بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧)، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەی چالاکی وەرزشیی زانکۆی گەرمیان، کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.
ڕۆژی پێنجشەممە (١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦)، (د.هۆشیار عومەر حسێن) بەڕێوەبەری چالاکی وەرزشی و هونەریی زانکۆی گەرمیان، لەشاری هەولێر بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرجەم بەڕێوەبەری چالاکی وەرزشیی زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا پاش گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینەوە لەبارەی چۆنێتی ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشییەکان، بڕیاردرا لەماوەی خوێندنی سیمستەری پایزەدا پاڵەوانێتی تێنسی سەرمێز بۆ کچان و کوڕان لە سلێمانی و تۆپی باسکە لە زاخۆ، هەروەها لە سمستەری بەهارەدا پاڵەوانێتی تۆپی پێ لە زانکۆی جیهان-هەولێر و پاڵەوانێتی شەتڕەنج و مەلەوانی لە هەولێر، بە بەشداری خوێندکارانی سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێن.
