توێژینەوەیەکی زانستیی مامۆستایەکی زانکۆی گەرمیان، لە نۆیەمین سیپۆزییەمی پەیپەرە نایابەکان، کە لەلایەن ڕێکخراوی کەیساین بۆ توێژینەوەی زانستیی ئەنجامدا، وەک باشترین توێژینەوە لەسەر ئاستی زانکۆی گەرمیان دیاریکرا.
ڕۆژی شەممە (٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٦)، ڕێکخراوی کەیسان لە شاری سلێمانی بە بەشداری زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، مەراسیمی توێژینەوە و پەیپەرە نایابەکانی ڕێکخست، تێیدا توێژینەوەیەکی (م.محەمەد یوسف شکور) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێجی کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیای زانیاری زانکۆمان، کە بەناونیشانی A novel facial recognition technique with focusing on masked faces
وەک باشترین توێژینەوە لەسەر ئاستی زانکۆی گەرمیان بۆ ساڵی (٢٠٢٥) دەستنیشانکرا.
توێژینەوەکەی مامۆستاکەی زانکۆی گەرمیان، بەهاوبەشی لەگەڵ تیمێکی توێژەران لە (دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و زانکۆکانی سلێمانی، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سۆران، کوردستان و نۆڵج) ئەنجامدراوە.
