دوو تیم لە خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان، لە ڕێگەی سەنتەری پەرەپێدانی کارەوە توانیان بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە پرۆگرامی نێودەوڵەتی (Global Solutions Conversations) بهێنن.
یەکێک لە تیمەکان لەلایەن مامۆستا (ئاڵا عمر بابا ڕەسول)ەوە سەرپەرشتی دەکرا و پێکهاتبوون لە (١٠)خوێندکار لەگەڵ تیمی بەرامبەر لە زانکۆی(College of Liberal Arts and Sciences )لە ویلایەتی(فلۆریدا)ـی ئەمریکا کە لەلایەن دکتۆر (Christine Richmond)ەوە سەرپەرشتی دەکرا و ئەوانیش پێکهاتبوون لە(١٠) خوێندکار.
تیمی دووەمی زانکۆی گەرمیان کە پێکهاتبوون لە (١٠) خوێندکار لەلایەن مامۆستا (هۆزان حسێن علی)ەوە سەرپەرشتی دەکرا لەگەڵ تیمێک لە زانکۆی(Alcorn State ) لە ویلایەتی (میسسپی)ی ئەمریکا کە ئەوانیش پێکهاتبوون لە (١٠) خوێندکار و لەلایەن پرۆفیسۆر(George Babu)ەوە سەرپەرشتی دەکرا.
پرۆگرامەکە لەلایەن ڕێکخراوی (ئارێکس)ەوە سەرپەرشتی دەکرێت بە ئامانجی ئاشناکردنی خوێندکارانی هەردوو وڵات بە کلتوری یەکتر.