زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان بە بۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی کوردییەوە

2025-03-20

بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی گەلی کوردستان بەگشتی و مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی گەرمیان بە تایبەتی دەکەین.

نەورۆز، وەک هێمای سەرهەڵدان و نوێبوونەوە، مەشخەڵی هیوا و بەرخودان، بەشێکی گرنگ و بنەڕەتییە لە کەلتوور و ناسنامەی نەتەوەیی کورد، لەهەمان کاتیشدا هێمای خۆڕاگرییە لەدژی زوڵم و چەوساندنەوە.

لەم بۆنە پیرۆزەدا، پەیمان نوێ دەکەینەوە بۆ بەردەوامبوون لە هەوڵ و کۆششمان بۆ بەرزترکردنەوەی ئاستی زانستی و ئەکادیمی زانکۆمان و خزمەتکردنی کۆمەڵگا و نەتەوەکەمان.

جارێکی دیکە نەورۆزتان پیرۆز بێت و ئومێدی ساڵێکی نوێی پڕ لە سەرکەوتن و بەختەوەری بۆ هەموو لایەک دەخوازین.

سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان

٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٥

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025