زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

زانکۆی گەرمیان یادی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجەی بەرز ڕاگرت

2025-03-17

ڕۆژی دووشەممە (١٧ـی ئازاری ٢٠٢٥)، بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری جینۆسایدی زانکۆی گەرمیان، بە ئامادەبوونی (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆ، مەراسیمێکی بۆ یادکردنەوەی تاوانی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە بەناونیشانی (دیداری هەڵەبجە) ڕێکخست.

لە مەراسیمەکەدا، کە لە هۆڵی (شێروانە) لە کۆلێجی زانست بەڕێوەچوو، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە ڕاگری کۆلێجەکان و بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتییەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان، هەروەها مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆمان ئامادەبوون.

لە دەستپێکدا، وتەی بەخێرهاتن لەلایەن (پرۆفیسۆر د.ئومێد بەرزان برزۆ) بەڕێوەبەری سەنتەری جینۆسایدی زانکۆی گەرمیان خوێندرایەوە و ئاماژەی بە کارو چالاکییەکانی سەنتەرەکەی کرد لەبواری خزمەتکردن بە کەیسەکانی جینۆسایدی گەلی کورد.

دواتریش (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان لە وتەیەکدا ڕایگەیاند: ئەرکی سەرشانمانە وەک ناوەندێکی زانستی و مەعریفی، ئەم کارەساتە نەک تەنها وەک بەشێک لە مێژوو، بەڵکو وەک وانەیەکی گرنگ بۆ نەوەکانی داهاتوو بپارێزین و بەرپرسیارێتی گەورەمان لە ئەستۆدایە لە بەڵگەکردن و لێکۆڵینەوە لە کارەساتی هەڵەبجە و هەموو ئەو تاوانانەی کە دژی گەلەکەمان ئەنجامدراون.

دوای نیشاندانی کورتە ڤیدیۆییەک لەبارەی جینۆسایدی هەڵەبجە، (ئومێد حەمەعلی ڕەشید) کە بە (ئومێدی ژیانەوە) ناسراوە، چیرۆکی بەرکەوتنی بەچەکی کیمیایی و چۆنێتی ڕزگاربوون و دووبارە ژیانەوەی لە هەڵەبجە، بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.

لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا، پانێڵێکی زانستی بەمشێوەیە پێشکەشکرا:

- ڕووماڵی کیمیابارانی هەڵەبجە لە میدیای هەرێمایەتییدا، لەلایەن (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.یادگار عەلی محەمەد).

- کاریگەریی چەکە قەدەغەکراوەکان لەسەر ژینگە، لەلایەن (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.عەبدولمتەلب ڕەفعەت سەرحەد).

- پرسی بەجینۆسایدناساندنی هەڵەبجە لەڕوانەی سیاسەتی نێودەوڵەتی و یاسای نێودەوڵەتییدا، لەلایەن (د.ئاریان ڕەئوف عەزیز).

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025