ڕۆژی دووشەممە (٢٤ـی ئازاری ٢٠٢٥) شاندێکی ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی، سەردانی زانکۆی گەرمیانیان کرد و لەلایەن (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆوە پێشوازییان لێکرا.
شاندەکە پێکهاتبوون لە (هاوڕێ ئەحمەد) بەڕێوبەری ناوەندەکە و (شەن کامەران) ڕێکخەری پڕۆژە و (کارزین تاهیر ) بەرپرسی پەیوەندییەکان، لە میانی دیدارەکەیاندا لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ، کە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و سەرۆکی بەشی یاسا و بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی زانکۆ ئامادەبوون، باس لە کاری هاوبەش و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرا.
شاندەکەی ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی، دەیانەوێت لەڕێگەی کار و چالاکییەکانیانەوە بەهاوبەشی لەگەڵ بەشی یاسای زانکۆی گەرمیان، کار بۆ پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری یاسایی خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان و بەتایبەتیش خوێندکارانی بەشی یاسا بکەن.