بەگوێرەى نوێترین ڕیزبەندى دامەزراوەى (SCImago (SIR))، بۆ زانکۆکان لەسەر ئاستى جیهان و وڵاتان لە ساڵى (٢٠٢٥)، زانکۆى گەرمیان لەدوو ئاستى جیاوازدا توانیویەتى پێشکەوتنى بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت، ئەوانیش ئاستى (زانکۆکان، توێژینەوەکان)، بەجۆرێک لە ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کورستان لە پلەی (هەشتەم) و لە ئاستی توێژینەوەکانیش لە پلەی یەکەمی زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستانە.
بەگوێرەى نوێترین ڕیزبەندى دامەزراوەى (سیماگۆ)بۆ زانکۆکان، لەسەر ئاستى زانکۆکانى عێراق، زانکۆى گەرمیان توانیویەتى لەڕیزبەندى (٢٩)دا هاتووە لەکۆی (٦٧) زانکۆی حکومی و تایبەت لە عێراقدا، هەروەها لەسەر ئاستی (١٣) زانکۆی حکومیی هەرێمی کوردستان کە لە ڕیزبەندییەکەدا هاتوون، زانکۆی گەرمیان لە ڕیزبەندی (هەشتەم) دایە.
هاوکات بەگوێرەى پێوەرى توێژینەوەکانیش، زانکۆی گەرمیان توانیویەتى پلەیەکى زۆرباش لەسەر ئاستى عێراق و هەرێمى کوردستان تۆماربکات، بەجۆرێک توانیویەتى ڕیزبەندى (شەش)ـى زانکۆکانى عێراق و لە پلەی (یەکەم)ـى ریزبەندی زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستانە.
بەوبۆنەیەوە، سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان پیرۆزبایی ئەم دەستکەوتە زانستییە لە تەواوی توێژەران و ستافی ئەکادیمی و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ دەکات.
ڕیزبەندی دامەزراوەکانی SCImago (SIR) دامەزراوە توێژینەوەکان پشت بە سێ پێوەری سەرەکی دەبەستێت بۆ هەڵسەنگاندن، هەر دامەزراوەیەک لەسەر بنەمای ئەو پێوەرانە ڕیزبەندی دەکرێت و نمرەکان ڕیزبەندی جیهانی و ناوچەیی دیاری دەکەن، کە هەریەکەیان قورسایی جیاوازیان هەیە:
یەکەم: ئەدای توێژینەوە (50%)
دووەم: بەرهەمی داهێنان (30%)
سێیەم: کاریگەریی کۆمەڵایەتی (20%)