زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

دوو مامۆستای زانکۆی گەرمیان بەشدارییان لە وۆرکشۆپی ڕاگەیاندنی پرۆژەیەکی نێودەوڵەتی کرد

2025-02-27

لە ڕێکەوتی (٢٦-٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٥)، نوێنەرانی زانکۆی گەرمیان بەشداربوون لە وۆرکشۆپی دەستپێکردن و ڕاگەیاندنی پرۆژەی (RISE) (Reinforcing Integration of Skills for Employability and Internationalisation in Kurdistan region of Iraq) کە لە زانکۆی دهۆک بەڕێوەچوو.

هەریەک لە (مامۆستای یاریدەدەر چنور مەحمود فەتاح) بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار و (دریڤان جلال عەبدوڵا) لێپرسراوی ھۆبەی بۆڵۆنیا پرۆسێس/بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان، بەشدارییان لەو وۆرکشۆپە دوو ڕۆژە کرد، کە باسکردن بوو لە پرۆژەیەک کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا پشتگیری دارایی دەکرێت و لەلایەن ڕێکخراوی UNIMEDی ئیتاڵی هەماهەنگی دەکرێت.

مەبەست لە ئەنجامدانی وۆرکشۆپەکە بریتیبوو لە خستنەڕووی مەبەست و ئامانجەکانی پڕۆژەکە کە تایبەتە بە بەرزکردنەوەی توانای دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆکان.

هاوبەشە سەرەکیەکانی پڕۆژەکە پێکهاتوون لە حەوت زانکۆ لە هەرێمی کوردستان (زانکۆی گەرمیان، زانکۆی دهۆک، زانکۆی زاخۆ، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک، زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان)، لەگەڵ دوو زانکۆی ئەوروپی (زانکۆی مۆرسیا لە ئیسپانیا و زانکۆی UNINT لە ئیتاڵیا).

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025