مامۆستایەکی بەشی یاسای زانکۆی گەرمیان، بەشداری لە کۆنفرانسی (ئاسایشی ئاو و یاسای ژینگە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا) کرد، کە ڕۆژانی (٢٤-٢٥-٢٦ـی شوباتی ٢٠٢٦) لە ریازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەچوو.
(د. هیوا ڕەشید عەلی)، بە توێژینەوەیەکی زانستی بەناونیشانی (Legal Implications for Sewage Management and its impacts on water resources) بەشداری لە شه‌شه‌مین كۆنفرانسی زانستیی كۆمه‌ڵه‌ی وانه‌بێژانی یاسای ژینگه له زانكۆكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیا کرد، کە له كه‌مپی كۆلێجەكانی ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بی(AEC) وڵاتی سعودیە ئەنجامدرا.
له‌و كۆنفرانسەدا کە به سپۆنسه‌ر و چاودێریی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ ژینگە بەڕێوەچوو، (٦٥) كه‌س له شاره‌زایانی یاسای ژینگه و دادوه‌ران و توێژه‌ران و كه‌رتی حكومی له ئاستی جیهانی به‌شداربوون، هاوکات چەند دەزگا و دامەزراوەیەکی جیهانی هاوبەشی کۆنفرانسەکەبوون لەوانە وه‌زاره‌تی ژینگه و ئاو و كشتوكاڵی وڵاتی سعودیه، ڕێکخراوی یونسكۆ، زانكۆی حمد بن خلیفة و دامه‌زراوه‌ی صادر بۆ بڵاوكراوه‌ی یاسایی.