بەشی چالاکیی وەرزشی و هونەریی زانکۆی گەرمیان، کۆتایی بەخولێکی تۆپی پێی فوتساڵ هێنا کە بۆ خوێندکارانی سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆ کرابووەوە و تیپی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بوونە پاڵەوانی خولەکە.
ڕۆژی پێنجشەممە (٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٥) بە ئامادەبوونی (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و (پرۆفیسۆر د.کۆمار نعمەت شەوکەت) ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت، یاری کۆتایی لەنێوان هەردوو تیپی (خوێندکارانی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت و خوێندکارانی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان) بەڕێوەچوو
لە کۆتاییدا، خوێندکارانی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان توانیان سەرکەون بەسەر خوێندکارانی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت و ببنە پاڵەوانی خولەکە.
دواتریش خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر ناوبژیوانان و یاریزانانی هەردوو تیپ دابەشکرا.