بەپێى نوێترین ڕیزبەندى (AD Scientific Index 2025) کە ئەمڕۆ ڕاگەیەنراوە، H-Index))ـى زانکۆى گەرمیان لە کۆی (١٥) زانکۆی حکومی هەرێمی کوردستاندا، لە پلەى (شەشەم)دایە و لە کۆی زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی هەرێمیشدا لەپلەى (١٠)مدایە و لەڕیزبەندی (٢٥)ـمەینی زانکۆکانی عێراقیشدا هاتووە.
بەراورد بە ئەنجامی ساڵی ڕابردوو، زانکۆی گەرمیان لەسەر ئاستى جیهان (١٠٦) پلە و لەسەر ئاستى وڵاتانى ئاسیا (٦١) پلە و لەسەر ئاستى عێراقیش(سێ) پلە پێشکەوتووە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی گەشەسەندنی کاریگەریی توێژینەوەکانن لە کۆمەڵگەی ئەکادیمیى جیهانیدا.
بەوبۆنەیەوە سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان، پیرۆزبایی ئەم پێشکەوتنە لە تەواوی توێژەران و ستافی ئەکادیمی زانکۆ و سەرجەم فەرمانبەران و خەڵکی گەرمیان دەکات، ئەوەش دووپاتدەکاتەوە کە بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی و ڕەخساندنی کەشێکی باشتر بۆ توێژەرانی زانکۆی گەرمیان.