ڕۆژانی (١٨ و ١٩ـی شوباتی ٢٠٢٥)، دووەمین کۆڕبەندی پەرەپێدانی هێزی کار بە بەشداریی بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی گەرمیان، لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو.
(مامۆستای یاریدەدەر چنور مەحمود فەتاح) بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار، وەک پەناڵیست بەشداری لە پانێڵێک کرد بە ناونیشانی ( سەنتەرەکانی پەرەپێدانی کار و پلانیان بۆ ئەقڵیەتی کارسازی لە نێوان قوتابیان و کارسازان دا).
ئامانجی دووەمین کۆڕبەندی پەرەپێدانی هێزی کار، جەختکردنەوەبوو لە پەروەردەکردنی بیرکردنەوەی کارسازی بۆ پاڵنانی گەشەی ئابووری و داهێنان و هەروەها کەمکردنەوەی بێکاری و هەمەچەشنکردنی ئابووری.