زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

2025-12-16

بەمەبەستی بەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی زیاتری سەنتەری زمانی زانکۆی گەرمیان، سەرۆکایەتی زانکۆ بە بڕی زیاتر لە (٧٠) ملیۆن دینار کەلوپەل و پێداویستی بۆ سەنتەرەکە دابینکرد.

(پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمانی کرد و تاقیکردنەوەکانی خولەکانی زمانی ئینگلیزی بەسەرکردەوە و ڕایگەیاند: هاوکار و پاڵپشت دەبین بۆ پێشخستنی زیاتری سەنتەرەکە و لەوپێناوەشدا هەرچی لەتوانادابێت درێغی ناکەین.

لە سەردانەکەیدا کە (پرۆفیسۆر د.عزەدین جمعە دەرویش) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی یاوەری بوو، لەلایەن (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.هێمن عادل کەریم) بەڕێوەبەری سەنتەری زمانەوە پێشوازییان لێکرا، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان جەختی لەسەر هەوڵەکانیان کردەوە بۆ زیاتر گەشەپێدانی سەنتەرەکە، کە بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا وەک ناوەندی ناوتۆمارکردن و دواتریش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ئایەڵس لەچوارچێوەی سەنتەرەکەدا ئەنجامبدرێن و بخرێنە خزمەت فێرخوازانی سنوورەکەوە.

لەوچوارچێوەیەدا، بە بڕی زیاتر لە (٧٠) ملیۆن دینار، (٦٥) کۆمپیوتەر و چەندین کەلوپەل و پێداویستی بۆ سەنتەری زمان لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیانەوە دابینکرا، هاوکات کاری نۆژەنکردنەوە بۆ بینای تایبەت بە سەنتەرەکەش ئەنجامدرا.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025