زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

بە چەند چالاکییەک یادی ڕۆژی ئاڵا لە زانکۆی گەرمیان کرایەوە

2025-12-17

ڕۆژی چوارشەممە (١٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥) کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی ئاڵای کوردستان، بە چەند چالاکییەکی زانستی و هونەری یادەکە لە زانکۆی گەرمیان بەرزڕاگیرا.

(پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و یاریدەدەرانی سەرۆژی زانکۆ و ڕاگری کۆلێجەکانی نێو کەمپی بەردەسور، چالاکییەکانیان بەسەر کردەوە، لەوانە بەڕێوەچوونی وۆرکشۆپێکی زانستی بەناونیشانی (ئاڵاکەمان هێمای بەرخودان و یەکپارچەیی کوردستانە) کە لەلایەن بەشی زمانی کوردی لە کۆلێجی پەروەردەوە بەڕێوەچوو.

دواتریش پێشەنگایەکی شێوەکارییان لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت کردەوە، کە لەلایەن بەشی باخچەی منداڵانەوە بەناونیشانی (گوڵ وەنی) ڕێکخرابوو.

هاوکات هەر لە چوارچێوەی یادکردنەوەی ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا، بەشی سیستەمە سیاسییەکان و سیاسەتی گشتی، دیدارێکی بەناونیشانی (ئاڵا لە سیمبوڵێکی پرۆتۆکۆلییەوە بۆ ستراتیژی مانەوە) سازکرا، تێیدا لە چوارچێوەی دوو تەوەردا باس لە بەرپرسیارێتی میدیای کوردی لە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و پرسی ئینتیما و شوناسی نەتەوەیی کرا.

لە کۆتا چالاکیشدا، خوێندکارانی بەشی سیستەمە سیاسییەکان و سیاسەتی گشتی وۆرکشۆپێکیان لەوبارەیەوە ئەنجامدا.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025