زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

خوێندکاران بە هەنگاوەکانی کاریگەریی کارسازی ئاشناکران

2025-02-10

لە وۆرکشۆپێکی زانستییدا، هەنگاوەکانی کاریگەریی کارسازی پشتبەست بە سەرچاوەکانی سەنتەری کارسازی زانکۆ ئەمریکییەکان بۆ خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان ڕوونکرایەوە.

ڕۆژی دووشەممە (١٠ـی شوباتی ٢٠٢٥) لە هۆڵی شێروانە/کەمپی زانکۆ، بەناونیشانی (٢٤ هەنگاوی کاریگەریی کارسازی) وۆرکشۆپێک لەلایەن (پرۆفیسۆری یاریدەدەر بیابان نوری و مامۆستای یاریدەدەر محەمەد تالب) ڕاهێنەرانی کارسازی زانکۆی گەرمیانەوە بۆ ژمارەیەک لەخوێندکاران ئەنجامدرا، کە بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی سەنتەری کارسازی زانکۆی (MIT)ی ئەمریکی، ئەو هەنگاوانە باسکرا.

‎‏‎وۆرکشۆپەکە بەشێکە لە زنجیرە وۆرکشۆپێک لە چوارچێوەی پرۆژەی (Entrepreneurship Center)ی ڕێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی و زانکۆی (MIT) بۆ ناساندن و هاوکاریکردنی خوێندکارانی زانکۆمان بە بیرۆکەی کارسازی و هەروەها دەستپێکردنی پرۆژەی خۆیان.

‎‏‎

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025