بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی زانکۆی گەرمیان، بەبۆنەى ڕۆژی جیهانی ڕادیۆوە کە دەکاتە (١٣ى شوباتی) هەموو ساڵێک، وۆرکشۆپێکی زانستی ئەنجامدا.
وۆرکشۆپەکە ڕۆژی چوارشەممە (١٢ى شوباتی ٢٠٢٥) لە هۆڵی شێروانە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان خوێندکارانی زانکۆ بەڕێوەچوو، کە تێیدا هەریەکە لە (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.یادگار عەلی محەمەد) و (مامۆستای یاریدەدەر هێمن محەمەد عەبدوڵا) و (ئازاد عوسمان) بەڕێوەبەری ڕادیۆی دەنگ لە کەلار، باسیان لە ڕادیۆی کوردی لە یافا و کاریگەری تەکنۆلۆجیا لەسەر ڕادیۆ و ئاڵنگارییەکانی بەردەم ڕادیۆ لە گەرمیان کرد.