لیژنەی باڵای سەرپەرشتیکردن و کۆکردنەوەی ئینسایکلۆپیدیای گەرمیان، ئاگاداری سەرجەم توێژەران و مێژوونوسان و نوسەران و شارەزایانی بواری مێژووی ناوچەی گەرمیان دەکاتەوە، کە پاش چاپکردن و بڵاوکردنەوەی بەرگی یەکەمی ئینسایکلۆپیدیای گەرمیان کە تایبەت بوو بە جوگرافیای گەرمیان، لەئێستادا کار لەسەر کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی بەرگی دووەمی ئینسایکلۆپیدیا دەکات کە تایبەتە بە مێژووی گەرمیان.
هەر بەڕێزێک لە (توێژەران، مێژوونوسان، نوسەران و شارەزایان) نوسین و توێژینەوە و بابەتیان لەبارەی مێژووی گەرمیان هەیە (بڵاوکراوە و بڵاونەکراوە) بێت، دەتوانن بیگەیەنن بە لیژنەکەی زانکۆ بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی لە بەرگی دووەمی ئینسایکلۆپیدیای گەرمیاندا.
تێبینی: بابەتەکان لەلایەن لیژنەیەکی ئەکادیمی تایبەتمەندەوە پێداچوونەوەیان پێدادەکرێت و دواتر بڕیاری بڵاوکردنەوەیان دەدرێت.
بۆ پەیوەندیکردن:
ژمارە مۆبایل: 07719475744
ئیمیل: ency@garmian.edu.krd