زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

گۆڤاری پاسەر سەرکەوتنێکی نوێی تۆمارکرد

2025-06-06

لەچوارچێوەی هەوڵەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان بۆ بەرەوپێشبردنی پێگە و ئاستی زانستیی گۆڤارە زانستییەکان، لەدوا وەشانی سکۆپەسدا گۆڤاری پاسەر بۆ زانستە پراکتیکییەکان سەرکەوتنێکی نوێی بەدەستهێنا.

گۆڤاری پاسەر کە لەلایەن زانکۆی گەرمیانەوە بڵاودەکرێتەوە و لە ساڵی (٢٠٢٣) لەنێو سکۆپەس تۆمارکراوە، له‌ دوا وه‌شانی سكۆپه‌سدا كه‌به‌ شێوه‌ی مانگانه‌ نوێ‌ ده‌بێته‌وه‌، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی سایتەیشنی توێژینەوە بڵاوکراوەکان لە گۆڤارەکە، سایت سكۆری پاسەر بۆ (0.9) و سایت سکۆر تراکەری بۆ (1) به‌رز بووەتەوە، ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوو بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە و کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئاستی گۆڤارەکە دەبێت.

گۆڤاری پاسه‌ر گۆڤارێكی ئه‌كادیمی زانستییە، یه‌كه‌م ژماره‌ی ساڵی (2019) ده‌رچووە و ساڵانه‌ دوو ژماره‌ی بڵاودەبێتەوە، ‌لەلایەن چەندین دەزگا و ڕێکخراوی ئەکادیمی و زانستیی نێودەوڵەتییەوە باوەڕپێکراوە.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025