زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی خانەنشین بوون ڕێکخرا

2025-02-05

ڕۆژی چوارشەممە (٥ـی شوباتی ٢٠٢٥) سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان مەراسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە ڕێکخست کە خانەنشین بوون.

مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت، لە هۆڵی (شێرکۆ بێکەس) بەڕێوەچوو، وەک وەفایەک بۆ ئەو کار و خزمەتەیان لە چەند ساڵی تەمەنی کارکردنیاندا بە زانکۆیان بەخشیوە.

لە وتەیەکیشدا سەرۆکی زانکۆی گەرمیان باسی لەو خزمەتە بێوچان و بەرچاوەی ئەو پۆلە مامۆستا و فەرمانبەرە کرد کە تەمەنێکیان لە خزمەتکردن بە نیشتمان و دامەزراوەکانی حکومەت بەخشیوە، لەکۆتا وێستگەشیاندا خزمەتێکی زۆری زانکۆی گەرمیانیان کردووە.

لە کۆتاییشدا، بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر خانەنشین بووەکاندا دابەشکرا، کە ژمارەیان (٢٥) مامۆستا و فەرمانبەرە.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025