زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

نوێنەری زانکۆی گەرمیان بەشداری خولێکی زانکۆی ئۆڵدنبێرگی کرد لە وڵاتی ئەڵمانیا

2021-11-09 11:44:58
لەدرێژەی پرۆژەی Qualification for Inclusive Educationـ-Iraq کە لە ساڵی ٢٠١٩ دەستیپێکرد ڕێکخراوی DAAD ی ئەڵمانی سپۆنسەری دەکات و تایبەتە بە بە برەودان بەخوێندنی ئاسایی و خوێندنی خاوەن پێداویستی تایبەت (پ.ی.د.احمد محمد توفیق) بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتیەکان و ڕاگەیاندن وەک نوێنەری زانکۆی گەرمیان بەشداری خولێکی زانکۆی ئۆڵدنبێرگی کرد لە وڵاتی ئەڵمانیا.\r\n\r\nخولەکە لە ۲٥ /١٠ /٢٠٢١ تاوەکو ١١/٥/ ٢٠٢١ بەردەوام بوو کە تیایدا زانکۆی گەرمیان لەگەڵ هەریەک لەزانکۆکانی دهۆک ، زاخۆ ،موصڵ و کوفە بەشداربوون .\r\nلەسەرەتای خولەکەدا بەخستنەڕووی سیستەمی خوێندن لە وڵاتی ئەڵمانیا ، لە باخچەی ساواییانەوە تاوەکو ئاستی زانکۆ دەستیپێکرد.\r\nدواتر بەپێی کارنامەی خولەکە سەردانی چەندین خوێندنگا کرا کە کەهەندێکێان تیابەت بوو بە خوێندکاری ئاسایی، و هەندێکیان تایبەتبوون بەخوێندکارانی خاون پێداویستی تایبەت و بەشێکی دیکەیان تێکەڵ (Inclusive) .\r\n\r\nھەر لەدرێژەی خولەکەدا بەووردی باس لە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ خوێندکاران بەگشتی و بەتایبەتیش خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرا.\r\nکەتیایداپشکنینی تایبەت ئەنجام دەدرا بۆ وەرگرتنی خوێندکاران .\r\nهەروەها زۆربەی ئەو ئامێرو کەرەستانەی کەتایبەتن بەخاون پێداویستی تایبەت خرانە بەر چاو و چۆنێتی بەکارهێنانیان ڕوونکرایەوە.\r\nلە بەشێکی تری خولەکەدا نوێنەری زانکۆی گەرمیان\r\nپرسێنتەیشنێکی پێشکەش کرد کە تایبەت بوو بە پرسی ئەوەی تا چەند بابەتی خوێندن بە خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ناو زانکۆدا کاری لەسەر کراوە .\r\nلەکۆتایی خولەکەدا نوێنەری زانکۆی گەرمیان کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆی ئۆڵدنبێرگ ئەنجامدا بۆ فەرھەمکردنی دەرفەتی خوێندن وەرگرتنی خوێندکارانی ماستەر یا دکتۆرا لە بەشی پەروەردەی تایبەت لە زانکۆی ناوبراو وەک ئەمادەکاریەک بۆ کردنەوەی ئەو بەشە لە زانکۆی گەرمیان کە تاوەکو ئێستا لە ناوچەکەدا نیە.\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026