زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

لەرێگەی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان هەلی کار بۆ ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی زانکۆمان دەڕەخسێنرێت

2021-07-06 20:53:38
بەمەبەستی ڕەخساندنی ھەلی کار لە کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت بۆ خوێندکارانی زانکۆمان\r\nھەڵسەنگاندن بۆ توانای ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی قۆناغی سێیەم و چوارەمی زانکۆمان بەڕێوەچوو.\r\n\r\nسەرلەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە (٦ـی تەمموزی ٢٠٢١) لە کتێبخانەی کۆلێجی پەروەردەی بنەرەت بە ئامادەبوونی (پ.د.فەرھاد قادر) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و (پ.ی.د.کۆمار نعمت) ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی بنەرەت و (م.ھەڵمەت فایەق )بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدان بۆ کاری زانکۆمان ، و نوێنەری ٢٥ کۆمپانیا و دامەزراوەی کەرتی تایبەت و ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی قۆناغی سێیەم و چوارەمی زانکۆی گەرمیان چاوپێکەوتنی ھەڵسەنگاندنی توانای خوێندکاران بۆ دەرفەتی دامەزراندن و بەدەستھێنانی ھەلی کار لە کەرتی تایبەت ئەنجامدرا.\r\nلە کۆبونەوەکەدا نوێنەری کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی جیا بە جیا لەگەڵ ئەو خوێندکارانە چاوپێکەوتینیان ئەنجامدا کە لە ڕێگەی فۆرمی داواکاری کە پێشتر لە ڕێگەی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کاری زانکۆمان بڵاو کرابوەوە.\r\n\r\nجێگەی ئاماژەیە دوابەدوای ڕاگەیاندنی پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان بۆ خوێندکارانی زانکۆمان، بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری گەشەپێدان بۆکار سەردانی ناوەندەکانی کەرتی تایبەتی کرد بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی کارکردن لە کەرتی تایبەت، لەنێویاندا (٢٥) ناوەندی کەرتی تایبەت لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئامادەییان دەربڕی بۆبەشداریکردن لە پرۆگرامەکە.\r\n\r\nشایەنی باسە سەرجەم ڕێکارەکانی دواکاری و پێشکەشکردن بە شێوەی ئونلاین بەڕێوەچوو. سەڕەڕای ئامادەکردنی ڤیدیۆی فێرکاری بەمەبەستی خۆتۆمارکردن بەشێوەی ئۆنلاین، بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار بۆ\r\nماوەی دووهەفتە بەبەردەوامی رۆژانە فۆرمی دواکاری پێشکەشکردن بۆ کەرتی تایبەتی بۆ خوێندکاران پڕدەکردەوە.\r\nپرۆگرامەكه‌ ماوەی دوو مانگ دەخایەنێت ،له‌ پڕۆگرامی ئەمساڵ ١٥٠ خوێندکار دواکاریان پێشکەشکردووە.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025