بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت بە گۆڤاری زانکۆی گەرمیان و زیاتر بەرەوپێش بردنی، دەستەی نوسەرانی گۆڤارەکە کۆبوونەوە .\r\n\r\nئەمرۆ سێشەممە (١ی حوزەیرانی ٢٠٢١) بە ئامادەبوونی (د.یادگار عەلی) جێگری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و دەستەی نووسەرانی گۆڤاری زانكۆی گەرمیان کۆبوونەوە.\r\nلەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چەند پرسێکی تایبەت کرا لەوانە:\r\n\r\n١_سازدانی وۆركشۆپێكی زانستی بۆگۆڤاری زانكۆی گەرمیان و گۆڤاری پاسەر.\r\n٢_تاوتوێکردنی گرفتی تەكنیكی گۆڤارەکە و چۆنێتی چارەسەركردنیان.\r\n٣_دانانی میكانیزمێكی پێشكەوتوو بۆ توێژەران لەڕووی تەكنیكی و هونەریەوە.\r\n٤_دانانی سیستەمێكی پێشكەوتوو(palgiarism) بۆ ئاشكراكردنی ڕێژەی ئیستیلال لەتوێژینەوە و ھەروەھا توێژینەوەكانی پێشوو كەلەوبوارەدا ئەنجامدراوە.\r\n\r\n

\r\n\r\n
