زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

پێویستە سەرجەم تاقیکردنەوەکان لەناو کەمپ و بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان ئەنجام بدرێت

2021-04-21 21:31:00
لە نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە ژمارە (٥٠٦٣) لە (٢١ / ٤ / ٢٠٢١) کە ئاراستەی سەرجەم زانکۆ حکومی و دامەزراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانی ھەرێمی کوردستان کراوە، پاڵپشت بە پلانی وەزارەت و بڕیاری ژمارە (٧٤)ی ئەنجومەنی وەزیران کە ووردی لە وێنەی نوسراوەکەدا لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە،\r\nوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری زانکۆ و پەیمانگا حکومی و تایبەتەکانی ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە کە پێویستە سەرجەم تاقیکردنەوەکان لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی تاقیکردنەوەکان و بەشێوەی ئاسایی لەناو کەمپ و بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا (پەتای کۆڤید ١٩)ئەنجام بدرێت.\r\n\r\n\"\"

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026