زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

سەرۆکی زانکۆ کۆلێجی زانسته‌ ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان و قایمقامیەتی قەزای کفری بەسەرکردەوە

2020-11-03 20:08:32
بەمەبەستی ئامادەکارییەکانی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٠_٢٠٢١) پاڵپشتی و پشتیوانی بۆ ڕاگری نوێی کۆلێجی زانسته‌ ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان و زیاتر برەودان بە پەیوەندی نێوان زانکۆ و فەرمانگەکانی قەزای کفری سەرۆکی زانکۆ سەردانی  کۆلێجی زانسته‌ ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان و قایمقامیەتی قەزای کفری کرد.\r\n\r\nئەمرۆ سێشەممە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (پ.ی.د.فەرھاد قادر)سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، لە سەردانێکی مەیدانیدا بۆ کۆلێجی زانسته‌ ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان لە قەزای کفری.لەلایەن (پ.ی.د.محەمەد ئیبراھیم خەلیل)ڕاگرای کۆلێجی زانسته‌ ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان مامۆستایان و فەرمانبەران كۆلێجه‌كه‌وه‌ بە گەرمی پێشوازی لێکرا.\r\n\r\nلەسەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ پاڵپشتی و پشتیوانی بۆ ڕاگری نوێی کۆلێجی زانسته‌ ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان ده‌ربرى، و ھەروەھا تاوتوێى کاروباری زانستی و کارگێری کۆلێجەکە و کێشەو کەمووکورتیەکان كرد و رايگه‌ياند:كه‌ گەشەدان بە کۆلێجەکە و ھەوڵدان بۆ کردنەوەی بەشی نوێ له‌ پێشينه‌ى كاره‌كانمان ده‌بێت له‌ ئاينده‌دا،هه‌روه‌ها باس له‌ پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی ساڵی نوێی خوێندن،ھەرەوەھا چۆنیەتی پرۆسەی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێ كرا.\r\n\r\nھەرلەمیانەی سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ بە یاوەری ڕاگری کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشوکاڵییەکان سەردانی قایمقامیەتی قەزای کفری_یان کرد و لەلایەن (سیروان شوکر )قایمقامی قەزای کفری و بەشێک لە بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی ئەو شارە پێشوازیان لێکرا.\r\nلە دیدارەکەدا ھەردوولا جەختیان لەسەر ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوان دەزگاو فەرمانگەکانی شارەکە لەگەل زانکۆی گەرمیان کردەوە و ئاماژەیان بە گرنگی کۆلێجی ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان کرد لە قەزای کفری.\r\nلای خۆیەوە سەرۆکی زانکۆی گەرمیان سوپاسی ھاوکاری بەدەمەوە ھاتنی بەردەوامەکانی قایمقامیەتی قەزای کفری و فەرمانگەکانی ئەو شارەی کرد بۆ کۆلێجی زانسته‌ ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانى زانكۆمان .\r\nھەروەھا سوپاسی بەرێوەبەری پەروەردەی کفری کرد کە ڕەزامەندی دابوو بە (تەنسیب)کردنی ئەو مامۆستایانەی کە ھەڵگری بڕوانامەی (ماستەرو دكتۆرا)ن ميلاكى پەروەردەی کفرین ، بۆ سەر کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان.\r\nلە بەشێکی دیدارەکەدا سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ قایمقامی قەزای کفری و سەرۆکی شارەوانی کفری باسییان لە چارەسەرکردنی ئەو گیروگرفتانەی کرد ھاتۆتە پێش لە تەرخانکردنی ئەو پارچە زەوییەی کە پێشتر بۆ کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆمان تەرخانکرا بوو،\r\nلای خۆیەوە سەرۆکی شارەوانی کفری و قایمقامی قەزای کفری بەڵێنی ئەوەیان دا کە ھەرچی لە توانایی ئیدارەی ئەو شارە بێت بۆ باشترکردن و بەرەوپێش چوونی باشتری کۆلێجەکە ھاوکارو ھەماھەنگ دەبن، ھەروەھا لەگەڵ زانکۆی گەرمیان کار لەسەر ئەو پرسە دەکەن و ھەوڵی تەواو دەدرێت کە لەماوەیەکی نزیکدا ڕێکارە کارگێری و یاساییەکانی تەرخانکردنی ئەو پارچە زەوییەی بۆ کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان، تەواو بکرێت و ئاڕاستەی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئەنجومەنی وەزیران بکرێت بەمەستی وەرگرتنی رەزامەندی.\r\nلەبەشێکی تری دیدارەکە باس لە پتەکردنی پەیوەندی نێوان کۆلێجی زانستەئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان و بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کفری و ڤێتەرنەری کفری کرا، ھەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە لە ئایندەدا کاری ھاوبەشیان دەبێت بۆ زیاتر خزمەتکردنی کۆلێجەکە و شاری کفری.\r\nلەدوا وێستگەی سەردانەکەی سەرۆکی زانکۆ چاویکەوت بە (عەقید ڕێبوار عەباس) بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کفری، سەرۆکی زانکۆ داوای لە بەڕێوەبەری پۆلیس کرد، بەپێی پێویست ھاوکاری کۆلێجی زانستەئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بکەن بە دابینکردنی چەند پۆلیسێک بۆ پاراستنی کۆلێج و خوێندکارانی کۆلێجەکە.\r\nلای خۆیەوە بەرێوەبەری بەشی پۆلیسی کفری پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی دوپاتکردەوە و بەڵێنی دا بەدابینکردنی پۆلیس پێویست بۆ کۆلێجی ناوبراو لە نزیکترین کاتدا.\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n\r\n 

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025