Garmian
زانکۆی گەرمیان
Garmian
زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

دوو مامۆستای زانکۆی گەرمیان ناویان لە لیستی زاناکانی جیهان تۆمارکرا

2026-10-08

بەپێی ڕاپۆرتی ئەمساڵی زانکۆی ستانفۆرد، دوو مامۆستای کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی گەرمیان، ناویان لە لیستی زاناکانی جیهاندا تۆمارکراوە.

هەریەکە لە (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.حەیدەر ئیبراهیم محەمەد) و (پرۆفیسۆر د.عەلی مستەفا محەمەد) مامۆستا لە بەشی فیزیای کۆلێجی پەروەردە، ناویان لە لیستی (٢٪) زاناکانی جیهانە، کە زانکۆی ستانفۆرد بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئیلسیڤیەر بۆ دیاریکردنی توێژەرە سەرکەوتووەکانی جیهان دەریدەکات.

داتاکانی ئەم ڕیزبەندییە لە داتاکانی سکۆپەس وەردەگیرێت و پشتی بە توێژینەوەی زانستی و ژمارەی سایتەیشن و (H-index) بەستووە.

سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان، پیرۆزبایی لە هەردوو مامۆستا دەکات و ئومێدی بەردەوامی لە بەدەستهێنانی پلە و پێگەی زانستی باڵاتریان بۆ دەخوازێت.

بۆ چوارم ساڵ لەسەر یەک، (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.حەیدەر ئیبراهیم) ناوی لە لیستەکەی زانکۆی ستانفۆرد تۆمار دەکرێت و بەوبۆنەیەشەوە ساڵی ڕابردوو (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینڵ) سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی ڕێزلێنانی سەرۆکایەتی زانکۆی پێشکەشکرد.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026