Garmian
زانکۆی گەرمیان
Garmian
زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆی گەرمیان

2026-10-07

بەمەبەستی کارئاسانی زیاتر بۆ خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆی گەرمیان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦_٢٠٢٧) و خێراکردنی پرۆسەی وەرگرتن و  ڕاییکردنی کاروبارەکانیان، خوێندکاران دەبێت پێش هاتنیان بۆ زانکۆ، بەشێوەی ئەلیکترۆنی زانیارییە داواکراوەکان لەڕێگەی فۆرمێکەوە پڕبکەنەوە.

زانیارییە داواکراوەکان:

(ناوی چواری خوێندکار کوردی، ناوی چواری بەئینگلیزی (هاوشێوەی پاسپۆرت، ئەگەر هەبوو)، ڕێکەوتی لەدایکبوون، ڕەگەز، گروپی خوێن، ژمارەی مۆبایلی خوێندکار و کەسی نزیکی، ژمارە و ڕێکەوتی دەرچوون و لایەنی دەرچوێنەری کارتی نیشتمانی، شوێنی نیشتەجێبوون بەپێی کارتی زانیاری [پارێزگا، قەزا، ناحیە، گەڕەک/گوند]، ژمارەی ئەزموونی، لقی خوێندن، ناوی ئامادەیی، ساڵی دەرچوون، بەشی وەرگیراو، شێوازی وەرگرتن، ناوی سیانی کەفیل، شوێنی کارکردن، مووچەی کەفیل، ژمارە و ڕێکەوتی دەرچوونی کارتی نیشتمانیی کەفیل، ژمارە و ڕێکەوتی نووسراوی پشتگیری کەفیل).

لێرەدا خوێندکار بەپێی ئەو بەش و کۆلێجەی لێی وەرگیراوە، دەتوانێت کلیک بکات بۆ چوونە ناو فۆرمە ئەلیکترۆنییەکەوە.

کۆلێجی پەروەردە

کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت

کۆلێجی زانست

کۆلێجی پزیشکی

کۆلێجی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان

کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان

کۆلێجی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیایی زانیاری

بەشە زانستییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ(یاسا_ ئەندازیاری شارستانی ئەندازیاری تەلارسازی_ پلاندانانی شار_ سیستەمی سیاسی و سیاسەتی گشتی_ ژمێریاری ئەلیکترۆنی_ گەشتوکاڵ_زانستە ئاینییەکان_خۆراک و خۆراکزانی_biomedical Sciences )

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026