Garmian
زانکۆی گەرمیان
Garmian
زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی تەندروستیی دەروونییەوە لە زانکۆی گەرمیان پانێڵێکی زانستی بەڕێوەچوو

2026-10-05

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی تەندروستیی دەروونی، بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی لە زانکۆی گەرمیان، بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەرەکانی ڕاوێژکاری دەروونی لە هەردوو پەیمانگای تەکنیکی کوردستان و پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی گەرمیان، هەڵمەتێکی هۆشیاریی سێ ڕۆژەیان بەناونیشانی (دەرووندروستیی خوێندکاران لە گرفتە باوەکانەوە بەرەو چارەسەر لە زانکۆدا) ڕاگەیاند.

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی دووەم ڕۆژی هەڵمەتەکەدا، ڕۆژی دووشەممە (٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦) لە هۆڵی شێروانە لە زانکۆی گەرمیان پانێڵێکی زانستی بەڕێوەچوو، بە بەشداریی بەڕێوەبەرانی هەر سێ سەنتەر (بەیان حەمەتاهیر فەقی، د. پەگاهـ سەیدی، و د. فەرەیدوون ئیسماعیل قادر).

لە پانێڵەکەدا، تیشک خرایە سەر دیارترین ئەو گرفتە دەروونییانەی خوێندکاران لە ناوەندەکانی خوێندندا رووبەڕوویان دەبنەوە، لەگەڵ شرۆڤەکردنی هۆکارەکانی پشت ئەو کێشانە.

هەروەها پانێڵیستەکان کۆمەڵێک ڕێنمایی زانستی و هوشیاریی گرنگیان پێشکەش بە خوێندکاران کرد، سەبارەت بە چۆنیەتیی پاراستنی هاوسەنگی و تەندروستیی دەروونییان و پەنابردن بۆ ڕێگاکانی زوو چارەسەرکردنی کێشە دەروونییەکان.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026