مامۆستایەکی زانکۆی گەرمیان، لە وڵاتی هیندستان بەشداری لە خولێکی ڕاهێنانی نێودەوڵەتی (CRCL-ITEC) کرد بەناونیشانی ( Pharmacopoeial and Forensic Testing of Opium, Opioids and Related Narcotic Drug Formulations).
(پ.ی.د.کارزان مەحمود ئەحمەد) مامۆستا لە بەشی کیمیای کۆلێجی پەروەردە، لە ماوەی (٢١ بۆ ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٦) لە ناوەندی (CRCL)ی سەر بە دەستەی ناوەندیی باجە ناڕاستەوخۆکان و گومرگ (CBIC) بەشداری لە خولێکی نێودەوڵەتی کرد، کە (١٢) بەشداربوو لە (٧) وڵاتی جیاوازەوە بەشداربوون.
ڕاهێنانەکە، کە لەژێر چەتری بەرنامەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی حکومەتی هیندستاندا بەڕێوەچوو، تێشکی خستەسەر شیکارییدادوەریی (فۆرێنستیک) بۆ ئۆپیۆم و ئۆپیۆئیدەکان، ڕێکارەکانی بەکارهێنانی تاقیگە و بەهێزکردنی توانای زانستی، بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان لە کۆنترۆڵکڕدنی دەرمانە بێهۆشکەرەکاندا.
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی هیندستان لەڕێگەی ڕاگەیاندنی لینکێکی ئەلیکترۆنییەوە، دەرفەت بۆ فێرخوازان و پسپۆڕانی بوارە جیاجیاکان دەڕەخسێنێت بەمەبەستی پێشکەشکردن و سودمەندبوون لە دەرفەت و پرۆگرامەکانیان.
