بەمەبەستی هەماهەنگی و پتەوکردنی پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمییەکان لەگەڵ ناوەندە زانکۆییەکانی دەرەوەی هەرێم، ڕۆژی یەکشەممە (١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، شاندێکی باڵای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سنە سەردانی زانکۆی گەرمیانی کرد.
شاندەکە بە سەرۆکایەتی (د.حەبیب سلیمانی) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سنە، لەلایەن (پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیانەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
لە دیدارێکی دۆستانە و زانستیدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆزینەوەی دەرفەتی نوێ بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی نێوان هەردوو زانکۆ کرا، تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە تیشکخستنەسەر ئەنجامدانی چالاکی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی پسپۆڕی بوو بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکاران و توێژەرانی هەردوولا.
لای خۆیەوە، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە دەربڕی و جەختی لە ستراتیژیەتی زانکۆ کردەوە بۆ فراوانکردنی ئاسۆی کارکردن و دروستکردنی پردی پەیوەندی زانستی لەگەڵ زانکۆ نێودەوڵەتییەکان و دەوروبەردا.
