وەک بەشێک لە بەرنامەی نێودەوڵەتیبوون و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئەکادیمییەکان، (پ.ی.د. هێمن عادل کەریم) بەڕێوەبەری سەنتەری زمانی زانکۆی گەرمیان، بەشداری لە خولێکی ڕاهێنانی یەک هەفتەییدا کرد بەناونیشانی "Erasmus+ Programme for International Mobility".
خولەکە لە ڕێککەوتی (١١ بۆ ١٥ی ئایاری ٢٠٢٦) لە زانکۆی مورسیا لە وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوەچوو، تێیدا نوێنەری ژمارەیەک زانکۆی هەرێمی کوردستان و جیهان ئامادەبوون، ئامانجی سەرەکیی خولەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر ستراتیژەکانی نێودەوڵەتیبوونی زانکۆکان و پەرەپێدانی بەرنامە ئەکادیمییەکان.
لە پەراوێزی ئەم سەردانەدا، بەڕێوەبەری سەنتەری زمانی زانکۆی گەرمیان لەگەڵ سەرپەرشتیاری سەنتەری زمانی زانکۆی مورسیا کۆبووەوە و گفتوگۆ لەسەر هەماهەنگیی زیاتری نێوان هەردوو زانکۆ بەمەبەستی ئەنجامدانی چالاکی و پڕۆژەی ئەکادیمیی هاوبەش لە ئایندەدا کرا.
ئەم بەشدارییەی زانکۆی گەرمیان لە چوارچێوەی پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی زانکۆمان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی مورسیادا ئەنجامدرا.
