له پێناو پهرهپێدان و ڕێكخستنی زیاتری كاروباری كارگێڕی، ڕۆژی دووشەممە (١٨ی ئایاری ٢٠٢٦)، (پ.د.عزەدین جمعە درویش) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ستافی ئامار و پلاندانانی زانکۆ ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی خاتوو (شەهلا ئەحمەد) بەڕێوەبەری ئامار و پلاندانان و ستافی ئاماری سەرۆکایەتی زانکۆ و لێپرسراوانی هۆبەی ئامار لە سەرجەم کۆلێجەکان بەڕێوەچوو.
ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە تیشکخستنە سەر بەرەو پێشبردنی کاروبارەکانی پلاندانان و ئامار بوو، تیشک خرایەسەر گرنگیدان بە سیستەمی ئاماری زانکۆ و لەم چوارچێوەیەشدا سەرنج و تێبینییە پێویستەکان لەلایەن ئامادەبووانەوە خرانەڕوو.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی کاروباری ئاماری ساڵانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و چۆنیەتی ئامادەکارییەکان کرا، هاوکات یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ باسی لە ڕێکخستنی (ڕێبەری ئامار و پلاندانان) کرد، کە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی نوێی خوێندندا بخرێتە خزمەتی زانکۆوە.
له کۆتایی کۆبوونەوەکەدا و لە ڕێگەی سیمینارێکەوە، بەڕێوەبەری ئامار و پلاندانانی زانکۆ، سەرجەم وردەکارییە تەکنیکی و کارگێڕییەکانی تایبەت بەو خاڵانەی سەرەوە بۆ ئامادەبووان شیکردەوە.
