زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان لە زانکۆی گەرمیان دەستپێدەکات

2026-05-12

سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی گەرمیان بە خۆشحاڵییەوە پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان (Internship Program) بۆ هاوینی٢٠٢٦ ڕادەگەیەنێت.

ئێستا خوێندکارانمان لە هەموو بەش و کۆلێجەکان (قۆناغی ٣ و ٤ و ٥ و ٦ واتە دوو قۆناغی کۆتایی بەشەکان) دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ بەشداریکردن لە بەرنامەکە.

بۆ ناو تۆمارکردن کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە:

کلیک بکە

چەند تێبینیەک بۆ بەشداریکردن لە پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان

* ئەو خوێندکارەی کە خۆی ناوەندێک ئەدۆزێتەوە کە ڕاهێنانی لێ وەربگرێت پێویستە ناو و ناونیشانی ناوەندەکەمان بۆ بنێرێت.

* ئەگەر خۆت پەیوەندی ئەکەیت بە شوێنی کارەوە، ئەوا پێویستە پێشتر لەگەڵ ئەو شوێنە قسەت کردبێت و ئامادە بێت وەرت بگرێت.

*ئەگەر خۆت پەیوەندی بە شوێنکارەوە نەکەیت ئەوا لە فۆرمەکە سێ شوێنکار هەڵبژێرە.

* خوێندکار ناتوانێت دووبارە بەشداری بکات، بەو واتایەی کە بڕوانامەی وەزارەتی خوێندنی باڵای پێنادرێت و ناوی لە ڕیزی بەشداربووانی ٢٠٢٦ نابێت چونکە پێشتر بەشداری کردووە، بەڵام  ئازادە لەوەی وەک خۆبەخش لە شوێنێک کار بکات ئەگەر خۆی پەیوەندی بە شوێنێکەوە بکات.

* بۆ ئەوانەی دەرەوەی شار، پێویست ئەکات خۆیان شوێنێک بدۆزنەوە چونکە خۆیان زیاتر شارەزای شوێنەکەیانن و ناوی بنێرن بۆ ئێمە و ئێمە پشتگیریتان پێدەدەین.

*مەرج نیە لەو سێ شوێنکارەی هەڵتبژاردووە وەربگیرێیت، ئەکەوێتە سەر پێویستی شوێنەکە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمەکە دەتوانن سوود لەم ڤیدیۆ فێرکارییەی خوارەوە وەربگرن:

گوگڵ درایڤ:

كلیک بکە

یوتیوب:

کلیک بکە

دوا وادە بۆ ناو تۆمارکردن: ٢٠/ ٥/ ٢٠٢٦

لەکاتی هەبوونی هەر پرسیار و سەرنجێک، پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی پەیجی فەیسبووکی سەنتەرەوە.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

Garmian
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2026