لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەڵگەنامەکردنی ناوە جوگرافییەکان، ڕۆژی یەکشەممە (٣ی ئایاری ٢٠٢٦) کۆبوونەوەی ئەندامانی لیژنەی فەرهەنگی عێراقی بۆ ناوە جوگرافییەکان لە زانکۆی گەرمیان بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی (پ.د. عزەدین جمعە دەرویش) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی ئەنجامدرا، تێیدا لیژنەکە بە وردی پێداچوونەوەیان بۆ ئەو ئەرک و کارانە کرد کە پێیان سپێردرابوو.
ئەم فەرهەنگە پڕۆژەیەکی نیشتمانییە بۆ تۆمارکردنی شوێن و تۆپۆگرافیای شارەکان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، کە لە ئێستادا لە سەرانسەری عێراقدا کاری بۆ دەکرێت.
پێشتریش لە ڕێکەوتی (٢١ی نیسانی ٢٠٢٦) لیژنەکە لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
