ڕۆژی یەکشەممە (٢٦ی نیسانی ٢٠٢٦) بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی گەرمیان، بە هەماهەنگی دەزگاکانی ( تەفسیر، وەفایی، مانگ، فام، موکریانی، یادگار، ئاستانە و ئەدیبان) پێشانگایەکی کتێبی بە داشکاندنی ( ٣٠ % ) بۆ کتێبەکان کردەوە.
پێشەنگاکە لە کۆلێجی پەروەردە لەنێو کەمپی زانکۆ و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بۆ خوێندکارانی دەوامی بەیانیان و ئێواران کراوەدەبێت.
